سەرجەم پەرلەمانتارانی کوردستان بانگهێشتی دانیشتنێکی نائاسایی پەرلەمانکران

کوردستان 04/01/2021

Alternate Text

سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان داوا لە پەرلەمانتارانی سەرجەم فراکسیۆنەکان دەکات کاتژمێر ١١ی بەیانی رۆژی چوارشەممە ئامادەی دانیشتنێکی نائاسایی پەرلەمان بن.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٤ی کانوونی دووەم، سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لە رێگەی نوسراوێکی فەرمی داوا لەپەرلەمانتارانی سەرجەم فراکسیۆنەکان دەکات، بە پشت بەستن بە حوکمی بڕگەی (یەکەم) لە ماددەی ٨ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، رۆژی چوارشەممەی داهاتوو ئامادەی کۆبوونەوەی نائاسایی بن.
ئەم نوسراوەی سەرۆکایەتی پەرلەمان لە کاتێکدایە شەوی رابردوو، پێشەوا هەورامانی، پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی کودستان بە BMC راگەیاندبوو، رۆژی چوارشەممە پەرلەمانی کوردستان لە پێناو پڕکردنەوەی پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم کۆدەبێتەوە و کەمال ئەتروشی کاندید دەبێت بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا