لەئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان سێ ئۆتۆمبێلدا دوو کەس برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردووەتەوە، کاتژمێر11ی سەر لەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی 120مەتری لای گوندی رەشکین پێکدادانێک لەنێوان سێ ئۆتۆمبێل روویدا لەئەنجامدا دوو کەس بریندار بوون.
باسیلەوەشکردووە، ئۆتۆمبێلەکان لەجۆرەکانی پیکاب مازداو بی ئێم و نیسان ئالتیمای تایبەت بوون و زیانی ماددی زۆریان بەرکەوتووە.
ئاشکراشیکردووە، هۆکارەکە بەهۆی تیژڕەوی و پابەند نەبوون بە رێنماییەکانی هاتوچۆ روویداوە.