بەرپرسێکی باڵای ئێران: بە وردی چاودێری جولەکانی ئەمریکا لە عێراق دەکەین

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست 04/01/2021

Alternate Text

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، بە وردی چاودێری جولەکانی ئەمریکا لە عێراق و ناوچەکە دەکەین و وڵاتانی ناوچەکەشمان لە مەترسییەکانی ئەمریکا ئاگادارکردووەتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٤ی کانوونی دووەم، سەعید خەتیب زادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، یارییەکانی ئێران شاراوە نین لامان و بە وردی چاودێری سەرجەم جولەکانی ئەمریکا لە عێراق و ناوچەکە دەکەین، چەندین جار لە رێگەی نامەوە وڵاتانی ناوچەکەمان لە مەترسییەکانی ئەمریکا ئاگادارکردووەتەوە.
 ناوبراو، راشیگەیاند، رۆڵی ئیسرائیلمان لە دەستێوەردان بۆ دروستبوونی گرژی لە عێراق ئاشکراکردووە، ئێمە بانگەشە بۆ جەنگ ناکەین، بەڵام بۆ یەک چرکەش دوو دڵ نابین لە پارێزگاریکردن لە خۆمان و راستەوخۆ وەڵامی هێرشەکان دەدەینەوە.
ئەوەشیخستەڕوو، جارێکی دیکە دانوستاندن لەسەر هیچ بەشێکی رێککەوتنی ئەتۆمی ناکەین، ئێران هیچ بەهایەک بۆ ئەو داواکارییانە دانانێت، دەبێت سەرجەم بڕگەکانی رێککەوتنەکە وەک خۆی جێبەجێ بکرێن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا