وەزیری دارایی و ئابووری مووچەی زیاتر لە ١٠ هەزار مووچەخۆری نا یاسایی بڕی

کوردستان 04/01/2021

Alternate Text

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم رایگەیاند، پاڵپشت بە یاسای چاكسازی ژمارە ٢ی ساڵی ٢٠٢٠ و پەیڕەوی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی لە مووچە و دەرماڵە و ئیمتیازاتەكان و خانەنشینی لە هەرێم، زیاتر لە ١٠ هەزار مووچەی نایاسایی بڕان.

ئەمڕۆ دووشەممە، ٤ی کانوونی دووەم، وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم لە رێگەی نوسراوێکی فەرمیەوە رایگەیاند، لە چوارچێوەی چاکسازییەکانی حکومەت و بە گوێرەی تۆماری بایۆمەتری ١٠ هەزار و ٦٠٩ مووچەی نایاسایی بڕان، لەو ژماریە ٧٩١ فەرمانبەر لە دوو شوێن ناویان تۆمارکراوە و لە هەزار و ٦٣٩ دۆسیە مووچە وەردەگرن، سێ و ٩٠٩ فەرمانبەر بەردەوامن لە کار و مووچەی خانەنشینی وەردەگرن و لە هەشت هەزار و ١٤٧ دۆسیە مووچە وەردەگرن، پێنج هەزار و ٩٠٩ مووچەخۆریش دوو جار خانەنشینکراون و لە ١١ هەزار و ٨٠٢ دۆسیە مووچە وەردەگرن.

ئاماژە بەوەشکراوە، هەر فەرمانبەێک لەم بڕیارە زەرەرمەندبووبێت دەتوانێت لە ماوەیەکی دیاریکراودا لە رێگەی لایەنی پەیوەندیدار یاخود لە فەرمانگەکەی تانە لە بڕیارەکە بدات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا