به‌رپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، لایه‌نه سیاسیه‌كانی به‌غداد نیازی سزادانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانیان هه‌یه و پێویستمان به‌یه‌كڕیزی ناوخۆیی هه‌یه.
هۆشیار سیوه‌یلی به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا باسی له‌وه‌كرد، له‌میانه سه‌ردانی شانده سیاسیه‌كانی هه‌رێم بۆبه‌غداد بۆ چاره‌سه‌ری پرسی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم نیازێكی به‌غداد بۆسزادانی خه‌ڵكی كوردستان به‌دیكراوه.
ئه‌و به‌رپرسه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، لایه‌نه سیاسیه‌كانی به‌غداد واده‌زانن ئه‌و پێشكهتنهی له‌هه‌رێم هه‌یه له‌سه‌ر حسابی ئه‌وان كراوه له‌پێشوودا، بۆیه پێویستمان به‌یه‌كڕیزی سیاسیه بۆبهرپهچدانهوهی ئه‌م هه‌وڵه. ناوبراو راشیگەیاند به‌رپرسیارێتی ئه‌و ئه‌ركه‌ش له‌ئه‌ستۆی پارتیه بۆئه‌وه‌ی سه‌ردانی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی هه‌رێم بكات به ئۆپۆزسیۆنیشه‌وه.
هۆشیار سیوه‌یلی له‌وه‌ڵامی قسه‌كانی عه‌دنان عوسمانی ئه‌ندامی جڤاتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا كه ڕایگه‌یاندبوو پێویسته پێداچوونه‌وه بۆڕێككهوتنی پارتی و گۆڕان بكرێت وتی ئه‌وه بۆچوونی ئهندامێكهو بۆچوونی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نیه.