رێوشوێنەکانی دەستپێکردنەوەی دەوامی خوێندنگەکان ئاشکرا دەکرێت
جێگری بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی رایدەگەیەنێت، پێشنیارمان کردووە گەر لە ١٠ی ئەم مانگە دەوامی قوتابخانە و خوێندنگەکان دەست پێبکرێنەوە چەند قۆناغێکی خوێندن هەموو رۆژێک دەوام بکەن.
عومەر محەمەد، جێگری بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی بە BMC راگەیاند، پێشنیارێک هەیە لە رێککەوتی ١٠ی ئەم مانگە دەوامی قوتابخانە و خوێندنگەکان دەستپێبکرێنەوە، بەڵام وەک بڕیار لە ٧ی مانگ لەلایەن لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بڕیاری لێدەدرێت.
ئەگەر دەوام لەو کاتەی پێشنیارمان کردووە دەستپێبکاتەوە، پێشنیارمان ئەوەیە قۆناغەکانی(یەک و دوو و نۆ و دوانزە) هەموو رۆژێک دەوام بکەن و قۆناغەکانی دیکەش سێ رۆژ لەهەفتەیەکدا تا ئەو کاتەی هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە دەکرێت.
ئاشکراشیکرد، پێشنیارمان ئەوەیە پشووەکان لاببرێن، و دەبێت مەنهەجی خوێندن تەواو بکرێن.