كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پرتوگالی، توانی به‌تۆماركردنی دووه‌م گۆڵ بۆیانه‌ی یۆڤانتۆس به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئۆدیزی له قۆناغی 15ی خولی ئیتاڵی ژماره‌یی پێوانه‌یی بشكێنێت و ژماره‌ی گۆڵه‌كانی گه‌یانده 758 گۆڵ.
ڕۆژنامه‌كانی ئیسپانیا رایانگەیاند، له‌یاریه‌كی نێوان یانه‌ی یۆڤانتۆس و ئۆدیزی ڕۆناڵدۆ دوو گۆڵی له ده‌قه‌كانی " 31 و 70 " بۆیانه‌كه‌ی تۆماركردووه به‌مه‌ش ژماره‌ی پێوانه‌یی بڕیوه.
شایه‌نی باسه، پێشتر ئه‌و ژماره پێوانە‌ییه له‌لای پێلێی یاریزانی به‌ڕازیل بوو كه 756 گۆڵی تۆمار كردبوو، به‌ڵام له‌م یاریه‌دا ڕۆناڵدۆ ئه‌و ژماره‌یه‌ی بڕی و ژماره‌ی گۆڵه‌كانی گه‌یانده 758 له‌ماوه‌ی بیست ساڵی یاریكردنیدا.
میدیاكان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، به‌م زوانه ڕۆناڵدۆ سه‌ركه‌وتنی گه‌وره تۆمار ده‌كات به‌نزیكبوونه‌وه‌ی له‌ژماره‌ی پێوانه‌یی " چیکی جۆزێف " ی نه‌مساوی كه ئه‌و یاریزانه 766 گۆڵی تائێستا تۆمار كردووه و به‌مه‌ش له‌ڕیزی پێشه‌وه‌یه.