پۆلیسی چۆمان ڕایگه‌یاند، كه‌سێكیان ده‌ستگیركردووه جۆره مامه‌ڵه‌یه‌كی سه‌یری له‌گه‌ڵ هاوڵاتیان كردووه به وه‌رگرتنی شتومه‌ك به‌نرخێكی زیاد له‌نرخی خۆی.
شه‌ماڵ سورچی وته‌بێژی پۆلیسی سۆران له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانی سه‌ربه پۆلیسی چۆمان دوێنێ له‌كاتژمێر 2.30 خوله‌كی پاش نیوه‌ڕۆ تۆمه‌تبارێكیان به‌ناوی ( ك ، ع ، ح ) ده‌ستگیركردووه كه ئۆتۆمبێل و شتومه‌كی دیكه‌ی له‌هاوڵاتیان به‌نرخێكی زۆر وه‌رگرتووه و پێی وتوون دواتر بۆتان ده‌گه‌ڕێنمه‌وه.
وته‌بێژی پۆلیسی چۆمان باسی له‌وه‌كرد، ئه‌م تۆمه‌تباره له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا 11 سه‌یاره‌و چوار مۆبایل و پارچه‌یه‌ك زه‌وی و بایی 10 هه‌زار دۆلار كارتی مۆبایلی له‌هاوڵاتیان وه‌رگرتووه، به‌ڵام ڕاسته‌وخۆ هێزه‌كانمان ده‌ستگیریان كردووه له‌كاتێكدا ویستویه‌تی شه‌ش مامه‌ڵه‌ی دیكه له‌گه‌ڵ هاوڵاتیان بكات.
ئه‌مه‌ش له‌دوای ئه‌وه‌دێت له‌ماوه‌ی ڕابردوودا پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ده‌ستگیركردنی كه‌سێكی به‌ناوی سڵێمان هه‌ڵشۆیی ڕاگه‌یاند كه‌نزیكه‌ی 50 ملیۆن دۆلاری له‌هاوڵاتیان به‌ناوی مامه‌ڵه‌وه وه‌رگرتبوو.