په‌تاته ده‌بێته هۆی دابه‌زاندنی كێش
شاره‌زایانی ته‌ندروستی ڕایانگه‌یاند، په‌تاته ئه‌و سه‌وزه‌یه‌ی كه نرخه‌كه‌ی هه‌رزانه‌و خه‌ڵكێكی زۆر به‌هه‌موو ته‌مه‌نه جیاوازه‌كانه‌وه ئاره‌زووی خواردنی ده‌كه‌ن چه‌ندین سوودى ته‌ندروستی هه‌یه كه‌گرنگترینیان ئەوەیە هۆكاره بۆدابه‌زاندنی كێش.
پێگه‌ی " هێڵس ڵاین "ی تایبه‌ت به‌هه‌واڵی ته‌ندروستی باس له‌وه‌ده‌كات، په‌تاته به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌كی زۆری له پڕۆتین ( بی ئه‌ی 2 ) تێدایه كه‌ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌كی زۆر له هۆڕمۆنی ( كولیسیستوكینین ) كه‌به‌رپرسه له‌هه‌ستكردن به‌تێربوون ده‌ربدرێت له‌جه‌سته‌دا و به‌مه‌ش، په‌تاته هاوكار ده‌بێت له‌دابه‌زاندنی كێشی له‌شدا.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌چه‌ند سودێكی دیكه‌ی په‌تاته‌كردووه، له‌وانه به‌هۆی تایبه‌تمه‌ندیه‌كانیه‌وه هاوسه‌نگی شه‌كر له‌خوێندا ڕاده‌گرێت و ده‌بێته خۆراكێكی باش بۆ به‌كتریای سودبه‌خشی گه‌ده، به‌پێی سه‌رچاوه‌كان یه‌كێكی دیكه له‌تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی په‌تاته ئه‌وه‌یه كه هیچ ماده‌یه‌كی" گلۆتین "ی تێدا نیه و له‌دوای خواردنی هه‌ست به‌ناڕه‌حه‌تی له‌گه‌ده‌دا ناكه‌یت ئه‌مه جگه‌له‌وی خواردنی په‌تاته سه‌رچاوه‌یه‌كی باشی ماده‌ی خۆراكی و كاربۆهیدراته.