دوای ئه‌وه‌ی ئێران هۆشداری دا به‌جموو جوڵه‌كانی ئه‌مریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا وه‌ڵامی دایه‌وه به‌وه‌ی كه‌شتی فڕۆكه هه‌ڵگری ( ی‌و ئێس ئێس نیمیتز ) له ناوچه‌كه‌ده‌مێنێته‌وه.
كریستۆڤه‌ر میلر وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، كه‌شتی فڕۆكه هه‌ڵگری ( ی‌و ئێس ئێس نیمیتز ) له ناوچه‌ی ئوپراسیۆنه‌كانی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مریكا له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌مێنێته‌وه بۆئه‌وه‌ی فڕۆكه‌كان به‌به‌رده‌وامی چاودێری جموجوڵه‌كانی ناوچه‌كه بكه‌ن.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، مانه‌وه‌ی فڕۆكه‌كانمان له‌ناوچه‌كه به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێرانه‌وه‌یه له دۆناڵد تره‌مپ و كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكا، كریستۆڤه‌ر وتیشی هه‌موو ڕێكارێك ده‌گرینه به‌ر بۆپارێزگاری له‌سه‌روه‌ری ئه‌مریكا.
ئه‌مه‌ش له‌دوای ئه‌وه‌دێت، هه‌فته‌ی ڕابردوو به‌رپرسانی پنتاگۆن بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌وكه‌شتیه فڕۆكه هه‌ڵگره‌یان له‌كه‌نداودا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژیه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران.