پۆلیسی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، كه‌سێكیان به‌تۆمه‌تی دزیكردن له‌مزگه‌وتێكی شاری هه‌ولێر ده‌ستگیركردووه كه‌پێشتر له‌سه‌ر هه‌مان تاوان سزا دراوه.
به‌ڕێوەبه‌رایەتی پۆلیسی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، له‌دوای ئه‌وه‌ی بنكه‌ی پۆلیسی خانه‌قا له‌چه‌ند حاڵه‌تێكی دزیكردن له‌مزگه‌وتی " صه‌واف " ئاگاداركرایه‌وه ده‌ستبه‌جێ هه‌وڵه‌كانی بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و تۆمه‌تباره ده‌ستپێكردوو كه‌سێكیان به‌ناوی ( د، ا ، ع ) به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی دزییه‌كه ده‌ستگیركرد.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، تۆمه‌تباره‌كه هه‌مان پێشینه‌ی تاوانی هه‌بووه و بۆیه به‌بڕیاری دادوه‌ر به‌پێی ماده‌ی
31 و 446 ) له‌یاسای سزادان ڕاگیراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.