لە پارێزگای نەینەوا کەسێک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا کە خۆی وەکو راوێژکاری وەزیرێک و پەرلەمانی عێراق ناساندبوو.
ئەمڕۆ دووشەممە چواری کانوونی دووەم، سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای موسڵ رایگەیاند کەسێکیان لە ناوچەی زهوری رۆژهەڵاتی شارەکە دەستگیرکردووە کە خۆی وەکو راوێژکاری وەزیری وەزرش و لاوانی عێراق نیشانداوە، لە هەمانکاتیشدا وەکو راوێژکاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خۆی نیشانداوە.
لەگەڵ ئەوەشدا سەرچاوەکە راشیگەیاند، لە کاتی دەستگیرکردنی کەسەکەدا شەش کەسی لەگەڵ بووە کە وەکو پاسەوان هاوەڵیان کردووە و دەستیان بەسەر دوو ئۆتۆمبیلیشدا گرتووە کە هەڵگری تابلۆی ساختەی حکومی بوون. بەدەر لەوانەش دەستبەسەر نوسراوێکی ساختە گیراوە کە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە دەرچووە.
لە راگەیندنەکەشدا هاتووە کە کەسەکە بەهۆی ئەوەی خۆی دەرخستووە کە راوێژکاری ئەنجومەنی نوێنەرانە کاری لەگەڵ چەند بەرپرسێکی شارەکەدا کردووە.
لە ئێستادا کەسەکە دەستبەسەرە بەپێی ماددەی چوار لە یاسای سزادانی عێراقی و لێکۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە.