دوای ئەوەی لە ئێوارەی دوێنێوە رەشەبایەک سنوری شاری سلێمانی گرتووەتەوە، پێشبینی دەکرێت تا دوو رۆژی دیکە بەردەوام بێت.
ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانی رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت ئەو رەشەبا بەهێزەی سنوری شاری سلێمانی گرتووەتەوە تا دوو رۆژی دیکە بەردەوامبێت .
ناوبراو روونیشیکردەوە، لەگەڵ ئەوەی رەشەباکە تا دوو رۆژی دیکە بەردەوام دەبێت، بەڵام هەمان خێرایی نابێت و لە سبەی سێشەممەوە خێراییەکەی کەم دەبێتەوە، کە لە ئێستادا بە گوڕی ٥٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا رەشەباکە هەڵدەکات.