پارتەکەی مێرکڵ داوای سەپاندنی سزا بەسەر ئێراندا دەکات

جیهان 04/01/2021

Alternate Text

شارەزای کاروباری دەرەوەی پارتی دیموکراتە کریستانەکان، کە پارتەکەی ئەنگێلا مێرکڵە، داوای سەپاندنی سزا بەسەر ئێراندا دەکات.

یۆرگن هارت، شارەزای کاروباری دەرەوەی پارتی دیموکراتە کریستانەکان، پارتەکەی ئەنگێڵا مێركڵ داوا دەکات سزا بەسەر ئێراندا بسەپێنرێت، ئەویش بەهۆی ئەوی ئێران دووبارە دەستیکردووەتەوە بە پیتاندنی یۆرانیۆم.

لەگەڵ ئەوەشدا ناوبراو رایگەیاند، ئێران رێزی لە رێککەوتنەکان لەبارەی چەکی ئەتۆمیەوە نەگرتووە، هەر بۆیە دەبێت سزا بەسەر وڵاتەکدا دەسەپێنرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمرۆ دووشەممە چواری کانوونی دووەم، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، دووبارە دەستکراوتەوە بە پیتاندنی یۆرانیۆم بەڕێژەی ٢٠٪ و پێشتریش بەرنامەی ئەتۆمی جیهانی ئاگادارکراوەتەوە، هەر بۆیە پیتاندنی یۆرانیۆنم بە پێشێلکاری رێککەوتنەکان نابینن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا