راوێژکارێکی کازمی لەبارەی قاسم سولەیمانی دەدوێت

عێراق 04/01/2021

Alternate Text

راوێژکارێکی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبارەی قاسم سولەیمانیەوە دەڵێت ئەو خۆی بە هاوڵاتی عێراقی دەزانی و چی بویستایە ئەوەی دەکرد.

هیشام داود، راوێژکاری مستەفا کازمی لە میانەی بەرنامەیەکی دۆکیومێنتاری کەناڵی BBC عەرەبیە دەڵێت، قاسم سولەیمانی وا هاتوچۆی دەکرد کە هاوڵاتییەکی عێراقی بێت نەک ئێرانی، وا هەڵسوکەوتی دەکرد کە بەرپرسێکی باڵای عێراق بێت نەک تەنها هەماهەنگێک.

لە درێژەی قسەکانیشیدا داود دەڵێت، بە خواستی خۆی لە نێوان وڵاتەکاندا دەهات و دەڕۆیشت، دەستی لە کاروباری عێراقدا وەردابوو و فشاری دەخستە سەر بەرپرسەکان تا بەخواستی ئەو بکەن.

لە ئێستادا ئیسماعیل قائانی بووەتە جێگرەوەی قاسم سولەیمانی و تا رادەیەک رەزامەندی عێراقی وەرگرتووە چونکە بە رێگەی فەرمی گەشت دەکات و جیاوازە لە سولەیمانی.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا