لە ئەمريكا لە ماوەى ٢٤
كاتژمێردا رابردوودا هەزار و ٣٨٤ توشبووى كۆرۆنا گيانيان لەدەستداوە و بەوشێوەيە
كۆى گشتى ژمارەی ئەو کەسانەی كە دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان لەدەستداوە گەیشتووهتە ٣٦٠ ھەزار و ٨٨ کەس.
بەپێی زانیارییەکانی
ماڵپەڕی "Worldometer" کە پشت بە
ئامارە نوێکراوەکانی پەتاکە دەبەستێت لە جیھاندا، لە ئەمریکا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری
رابردوودا ٢٠٨ ھەزار و ٩٤٢ کەسی دیكه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، و كۆی
گشتیی ئەو کەسانەی کە تووشی ڤایرۆسەکە بوون گەیشتووهتە ٢١ ملیۆن ١١٥ ھەزار و ٣٦
کەس.
ههروهها لە ماوەی
رۆژى رابردوودا، هەزار و ٣٨٤ کەسی دیکە دوای تووشبوون به ڤایرۆسهكه
گیانیان لهدهستداوه و كۆی گشتیی ئەوانەی کە لە ئەمریکا دوای
تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستداوە گەیشتووهته ٣٦٠ ھەزار و
٨٨ کەس.
ھاوکات ١٢ ملیۆن و ٣٣٨
ھەزار کەس لە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاکبوونەتەوە و ژمارەى ئەو پشکنینانەى کە ئەنجامدراون
٢٥٨ مليۆن و ١٧١ى تێپەڕاندووه.
زۆرترين
حاڵەتى تووشبوون لە فلۆريدا و زۆرترين گيانلەدەستدان لە نيويۆرك تۆماركراوە
لهسهر ئاستی ناوخۆی
ئهمریكاش، ویلایەتی كاليفۆرنيا بە نزيكەى دوو مليۆن و ٤٣٢ هەزار حاڵهت لە پلەى
يەكەمدايە، لهدوای ئهویش به نزيكەى يەك مليۆن و ٨١٩ ههزار حاڵهت تێكساس
و فلۆريدا بە زياتر لە يەك مليۆن و ٣٦٥ هەزار حاڵەت دێن.
لەرووى ژمارهی
حاڵەتەكانى گيانلەدەستدانیشهوه، ويلايەتى نيويۆرک بە ٣٨ هەزار و ٣٦٩ حاڵەت لە
ریزبهندی یهكهمی سهرجهم ويلايەتەكاندایه.
ئەمریکا لەسەر ئاستی
جیهان پلەی یەکەمی گرتووە لە تۆمارکردنی بەرزترین ژمارەی توشبووانی پەتاکە، پاش
ئەویش هيندستان دێت بە زياتر لە ١٠ ملیۆن و ٣٤٥ هەزار توشبوو، پاشان بەڕازيل كە
زياتر حەوت ملیۆن و ٧٣٣ هەزار حاڵەتی توشبوون بە پەتاکەى تێدا تۆمارکراوە. سەبارەت
بە ژمارەى گيانلەدەستدان، ئەوە لە هيندستان ١٤٩ هەزار و لە بەڕازيل ١٩٦ حاڵەتى
تێپەڕاندووە.