بەرێوەبەری گشتی کۆنتڕۆڵی کارەبای هەرێم هۆکاری نەبوونی کارەبا لە گەڕەکی وڵوبە ئاشکرادەکات.
لە میانەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ پەیامنێری BMC، ئومێد ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی کۆنتڕۆڵی کارەبای هەرێم رایگەیاند، هۆکاری نەبوونی کارەبا دەگەڕێتەوە بۆ فشارێکی زۆر لەسەر محەویلەی گەڕەکەکە.
ناوبراو وتیشی کە پێویستە لەسەر ژمارەی ئەو هاوبەشانەی کە لەسەر ئەو محەویلەیەن کەمترین فشار بخەنە سەری و هاوکاری بکەن لە کەمکردنەوەی بەکارهێنانی کارەبادا.
ئومێد ئەحمەد دڵنیایشیدا کە بەدواداچوون بۆ جۆری محەویلە و فیدەرەکە دەکەن و هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکە دەدەن.