بەهۆی
دواخستنی کۆبوونەوەی وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی "ئۆپیک" نرخی نەوت دابەزی و ئەمڕۆ
یەک بەرمیل نەوتی خاوی "برێنت" لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٥١ دۆلار و سێ
سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.
ئەمڕۆ
سێشەممە، ٥ی کانوونی دووەم، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دوو دۆلار دابەزی، بە
جۆرێک کە یەک بەرمیل نەوتی خاوی "برێنت" بە ٥١ دۆلار و سێ سەنت مامەڵەی
پێوەکراوە، یەک بەرمیل نەوتی ئەمریکی "تکساس"یش بە ٤٨ دۆلار و ٦٣ سەنت
فرۆشراوە.
دابەزینی نرخی
نەوت لە کاتێکدا دوێنی دووشەممە، بۆ یەکەمین جار بەراورد بە چەند مانگی داهاتوو
نرخی نەوت گەیشتە ٥٣ دۆلار.
گفتوگۆکانی
وڵاتانی ئەندام لە "ئۆپیک" بەردەوامە و زۆربەی ئەندامان و بە تایبەت سعودیە دژی
پێشنیازی روسیان لەبارەی زیاترکردنی بڕی بەرهەمهێنانی نەوتن بۆ مانگی شوبات، ئەمەش
پاش ئەوە هات وڵاتانی ئەندام لەسەر زیادکردنی بەرهەمهێنانی ٥٠٠ هەزار بەرمیل لە
رۆژێکدا رێککەوتن.