هەندێک لە کەسەکان لە کاتی بەکارهێنانی ئەو دەرمانانەی لەلایەن پزیشکانەوە بۆیان نوسراوە لەبری ئاو شیر و شەربەتی میوەکان دەخۆنەوە. لێرەدا بزانە ئایا کاریگەری لەسەر جەستە یاخود دەرمانەکە دەبێت.
بە گشتی توێژەران و پسپۆڕانی بواری تەندروستی رێنمایی دەکەن بە نەخواردنی دەرمان لەگەڵ شیر، چا، قاوە و شەربەتدا، ئەویش بەهۆی ئەوەی هەریەکێکیان کاریگەری جیایان دەبێت لەسەر کارکردنی دەرمانەکە لە جەستەدا.
لە کاتی خواردنی دەرماندا، پزیشکان رێنمایی دەکەن بە نەخواردنی شیر لە پێش و پاش خواردنی دەرمانەکە، ئەویش بەهۆی ئەوەی یەکێک لە پێکهاتەکانی شیر کالسیۆمە و لەگەڵ بەشێکی زۆر لە دەرمانەکان کارلێک دەکات، کە دەبێتە هۆی ئەوەی جەستە بڕی پێویست لە دەرمانەکەی پێنەگات.
خواردنەوەی چا و قاوە لەگەڵ دەرماندا دەبێتە هۆی هەڵمژینی بڕێک لە ڤیتامین D لە دەرمانەکەدا، کە ئەویش بەهۆی پێکهاتەی کافینە کە لە چا و قاوەدا زۆرە، لەگەڵ ئەوەشدا لە کاتی بەکارهێنانی تەواوکەرییە خۆراکییەکان، پێویستە کەمترین بڕی چا و قاوە بخورێتەوە چونکە دەبنە هۆی هەڵمژینی بڕێکی زۆر لە پێکهاتەکانی.
بەهەمانشێوە خواردنەوەی جۆرەکانی شەربەت لەگەڵ دەرماندا دەبنە هۆی کارنەکردنی دەرمانەکە وەکو پێویست و زۆرێک لە پێکهاتەکانی دەرمانەکان لەلایەن جۆری میوەکەوە هەڵدەمژرێت، بۆیە پسپۆڕان رێنمایی دەکەن بە نەخواردنی دەرمان لەگەڵ زۆڕیک لە خواردنەوەکان، بەدەر لە خواردنەوەی ئاو کە هیچ کارلێکێک لەگەڵ دەرماندا ناکات.