هۆکارەکانی کەمی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا چین؟

کوردستان 05/01/2021

Alternate Text

بەڕێوەبەری راگەیاندنی کارەبای سلێمانی کەمی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا دەگەڕێنێتەوە بۆ چەند هۆکارێک.

لە دیمانەیەکدا لەگەڵ پەیامنێری BMC، سیروان محەمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی لە وەرز زستاندا خواست لەسەر کارەبا زیاترە بەهۆی پێنەدانی سوتەمەنی، ئەوا فشارێکی زۆر لەسەر تۆڕەکانی کارەبا دروستدەبن، هەر بۆیە لەم وەرزەدا کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا کەم دەبنەوە.

ناوبراو راشیگەیاند، لە ئێستادا نۆ بۆ ١٠ کاتژمێر کارەبا بە هاوڵاتیان دەدرێت، و ئەو پشکەی سلێمانی هەیەتی کە کۆنتڕۆڵی کارەبای هەرێم بە یەکسانی بەسەر پارێزگاکاندا دابەشیدەکات، هەر ئەوەندە بەشدەکات.

روونیشیکردەوە کە لە پارێزگای سلێمانی ٦٠٠ فیدەری کارەبا هەیە و بۆ بە یەکسانی لە دابەشکردنی کارەبا بەسەر هاوڵاتیاندا، بە دوو جار لە رۆژێکدا کارەبا دەدرێتە هاوڵاتیان کە دەکرێت بە رۆژ و لە کاتژمێرەکانی بەرەبەیاندا بێت.

لەبارەی قەرزی کارەبای سەرهاوڵاتیان، سیروان محەمەد وتی، لە ئێستادا هیچ فشارێکی دانەوەی قەرزەکانی سەر هاوڵاتیان لەلایەن حکومەتەوە نییە و قەرزی سەرهاوڵاتیان نزیکەی ٤٦٠ ملیار دینارە لە سنوری سلێمانی.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا