٢٢ ئەندامی
پەرلەمانی کوردستان لە رێگەی نوسراوێکەوە داوا لە سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکەن
بڕگەیەک بۆ تاوتوێکردنی رەوشی مووچەخۆرانی هەرێم بە ئامادەبوونی لایەنە
پەیوەندیدارەکان بۆ دانیشتنەکەی سبەینێی پەرلەمان زیادبکرێت.
ئەمڕۆ
سێشەممە، ٥ی کانونی دووەم، بە گوێرەی نوسراوێک کە کۆپییەکی دەستی BMC کەوتووە، ژمارەیەک پەرلەمانتار داوا لە
سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکەن کە پاڵپشت بە ماددەی ٤٨ی بڕگەی چوارەم لە پەیڕەوی
ناوخۆی پەرلەمان، بڕگەیەک بۆ بەرنامەی کاری دانیشتنی ژمارە (١)ی نائاسایی رۆژی ٦ی ١ی ٢٠٢١ی
پەرلەمان زیادبکرێت و تایبەت بێت بە تاوتوێکردنی رەوشی مووچەخۆرانی هەرێم و ئەو
هۆکارانەی بوونە هۆی بڕینی مووچە.
هاوکات، ئاماژە
بەوەشکراوە،" داوا دەکەین سەرجەم ئەو لایەنە پەیوەندیدارانە ئامادەی دانیشتنەکە بن
کە لە ساڵی ٢٠٢٠ پێیان نەدراوە".
شایەنی باسە، بڕیارە سبەی چوارشەممە، پەرلەمانی کوردستان لەبارەی پڕکردنەوەی پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم و دیاریکردنی کەمال ئەتروشی بۆ ئەو پۆستە کۆببێتەوە.