بەڕێوبەرایەتی ئاوی سلێمانی رایگەیاند، چەند شوێنێکی سلێمانی و دەوروبەری بۆ ماوەیەک
بێ ئاو دەبن.
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی هاوڵاتییان
ئاگادار دەکاتەوە بەهۆی بڕانی کارەبا لە
هێڵی دووی دووکان و سلێمانی، زۆربەی گەڕەکەکانی شاری
سلێمانی و قەزا و ناحیەکانی چەمچەمەڵ و شۆڕش و بازیان و پیرەمەگرون و تەکیە و ئەڵلایی
بێ ئاو دەبن تا کاتی چارەسەرکردنی گرفتەکە.
ئاماژەیان بەوەشکرد، داواکارن لە هاوڵاتییان دەست
بەئاوەوە بگرن تا چارەسەرکردنی گرفتی کارەباکە.
ئەمەش لە کاتێکدایە چەند گەڕەکێکی سلێمانی بۆ ماوەیەک بێ ئاون.