بڕیار لەبارەی پشوی سبەی درا

کوردستان 05/01/2021

Alternate Text

سبەی کە یادی ساڵانەی دامەزراندنی سوپای عێراقە، لە دامودەزگاکانی عێراقدا دەوام ناکرێت و پشوی فەرمی دەبێت.

سبەی چوارشەممە ٦ی کانوونی یەکەم، رێککەوتی دامەزراندنی سوپای عێراقە و لە دامودەزگاکانی عێراقدا پشوو دەبێت و دەوام ناکرێت، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی لە دامودەزگاکانی هەرێم دەوامی فەرمی دەبێت و بڕیاری پشوو دامودەزگاکانی هەرێم ناگرێتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە ساڵانە حکومەتی ناوەند لە ساڵیادی دامەزراندنی سوپای عێراقدا بە فەرمی پشوو لە دامودەزگاکان رادەگەیەنێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا