دەرهێنەری فیلمی قورئانخوێنی بەناوبانگی
جیهانی ئیسلامی و کورد رەعد کوردی هەمان دەرهێنەری بەرهەمی
گۆرانییەکی گۆرانیبێژی کورد نەوید زەردییە.
(رەوا ئێڵ ئێس) یەکێکە لە دەرهێنەکانی کورد کە
چەندین بەرهەمی گۆرانی بۆ هونەرمەندانی کورد کردووە، یەکێک لەوانە بۆ گۆرانییەکی
هونەرمەند نەوید زەردنی بەناوی "هەڵپەرکێ" کە لە مانگی ئازاری ٢٠١٩ بڵاوکردەوە ناوبراو کاری دەرهێنەری بۆ کردووە.
ئەمە لە کاتێکدایە ماوەی چەند رۆژێک پێش ئێستا فیلمێکی
دۆکیۆمێنتاری لەسەر ژیانی
قورئانخوێنی بەناوبانگی جیهانی ئیسلام رەعد محەمەد عەبدولڕەحمان ناسراو بە رەعدی
کوردی بڵاوکرایەوە، دەرهێنەری فیلمەکەی هەمان دەرهێنەری گۆرانییەکی هونەرمەند نەوید زەردییە.
رەعد محەمەد عەبدولڕەحمان ناسراو بە رەعدی
کوردی، لە ساڵی ١٩٩١ لە شاری سلێمانی لە دایکبووە و زانستە ئیسلامییەکانی لە
کەرکوک تەواوکردووە، بەهۆی قورئان خوێندنەکەی لە هەموو جیهانی ئیسلامی ناوبانگی دەرکردووە.