شاندی دانوستاندنکاری هەرێم سەردانی لایەنەکان دەکات

کوردستان 05/01/2021

Alternate Text

وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لە ئایندەیەکی نزیکدا شاندی دانوستاندنکاری هەرێم سەردانی لایەنەکانی نێوخۆی هەرێم دەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٥ی کانوونی دووەم، سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بە BMC راگەیاند، بۆ ئەوەی رێڕەوی کۆبوونەوەکانی بەغدا بۆ لایەنەکانی نێوخۆیی هەرێم بخەینەڕوو، لە ئایندەیەکی نزیکدا سەردانی لایەنەکان دەکەین، بەڵام هێشتا وادەی سەردانەکان دیاری نەکراوە.
ناوبراو راشیگەیاند، هۆکاری نەبوونی وەڵامی ئەرێنی لە لایەن حکومەتی عێراقەوە ئەوەیە کە زانیاری نادروست خراوەتە بەردەستی هاوڵاتیانی عێراق و فشار دەخەنە سەر پەرلەمانی عێراق بۆ ئەوەی لەگەڵ هەرێم رێکنەکەون، بۆیە پەرلەمانیش فشار دەخاتە سەر حکومەت.
شایەنی باسە، لە کۆتاییەکانی ساڵی رابردوو هەردوو حکومەتی هەرێم و ناوەند لەسەر پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی ٢٠٢١ ریکەوتن و تا ئێستا لە پەرلەمانی عێراق بەسەندنەکراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا