بۆ یەکەم جار ژمارەی دانیشتوانانی کۆریای باشور روو لە کەمبوونەوە دەکەن

جیهان 05/01/2021

Alternate Text

لە ئێستادا ژمارەی ئەو کەسە بەتەمەنانەی لە کۆریای باشور دەژین لەبەرزبوونەوەدان، لەبەرامبەردا ژمارەی لەدایکبوون رووی لە کەمبوونەوە کردووە.

بەگوێرەی هەواڵێک کە ماڵپەڕی گاردیانی بەڕیتانی بڵاویکردووەتەوە، ژمارەی منداڵانی لەدایکبوو لە کۆریای باشور روو لە کەمبوونەوە دەکەن و بەگوێرەی ئامارێک کە لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوودا ئەنجامدراوە، ژمارەی دانیشتوان دابەزیوە بۆ ٥١ ملیۆن و ٨٢٩ هەزار کەس، کە بەراورد بە ساڵی ٢٠١٩ لە هەمان مانگدا، ژمارەکان روویان لە کەمی کردووە کە جیاوازییەکەی ٢٠ هەزار و ٨٢٨ کەس بووە.

لە ساڵانی رابردوودا ژمارەی دانیشتوانانی کۆریای باشور لە ئاستێکی باشدا بوو و بە پێی پێویست زیای دەکرد، کە لە ساڵی ٢٠١٠ دا ساڵانە بە ڕێژەی ١.٤٩٪ دانیشتوانەکەی زیای دەکرد، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٩ ئەو رێژەیە دابەزیبوو بۆ ٠،٠٥٪.

لە ساڵی ٢٠٢٠ دا کۆریای باشور ٢٧٥ هەزار و ٨١٥ حاڵەتی منداڵبوونی تۆمارکردووە، لەبارەمبەردا ٣٠٧ هەزار و ٧٦٤ گیان لەدەستدانی هەبوو، کە ئەمەش کاریگەری دەبێت لەسەر دەستی کار لە داهاتوودا ئەگەر ئەم دابەزینە بەردەوام بێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا