زڕ باوکێک دەستدرێژی دەکاتە سەر کچێک

کوردستان 05/01/2021

Alternate Text

پزیشکێکی دادی لە هەرێمی کوردستان، چیرۆکی دەستدرێژیکردنە سەر کچێک ئاشکرا دەکات، لەلایەن زڕ باوکییەوە و داوا لا دایکان و باوکانیش دەکات گوێ لە منداڵەکانیان بگرن.

دیلمان ئازاد، پزیشکی دادی لە هەولێر بڵاویکردووەتەوە، کچێکی تازەپێگەیشتوو هات بۆ پشکنین بۆ دڵنیابوون لە پەردەی کچێنی و ئایا دەستدرێژی کراوەتە سەر یان نا؟
پشکنینمان بۆی کرد و پشتڕاستمان کردەوە، بەڵێ بەڵگە هەیە بۆ بانگەشەکانی و دەتوانێت بەو ڕاپۆرتەی ئێمە لە پزیشکیی دادوەری بۆمان نووسیوە، بچێتە ناو دادگا و داوای مافی خۆی بکات.
سەرەتا من لە کچەکەم پرسی بۆ هاتووی بۆ پشکنین؟ دەستی کرد بە گریان و گووتی: نازانم! سەرەتا نەیدەویست قسە بکات و شەرمی دەکرد.

کچەکە ئاماژەی بەوەکردووە، دایکم شووی کردووەتەوە، هەموو خوشک و براکانم هاوسەرگیرییان کردووە و لە ماڵی خۆیاندان، تەنها من ماوم لای دایک و زڕباوکەکەم.
کچەکە گوتیشی زڕباوکم دەستدرێژی دەکاتە سەرم بە دەستلێدان و ڕەفتاری ناشرینی تر.

ئاماژەی بەوەشداوە،  بە دایکمم گووت لەبارەی ڕەفتارەکانی زڕباوکەکەم، پێمی گوت تۆ منداڵی و نازانی ئەو شتانە چییە، دەنگ مەکە هەرچی بکات، دواجار برا گەورەکەم هاتبوو بۆ ماڵمان، بەسەردا هات و گوێی لێ بوو زڕباوکم پێم دەڵێ لەگەڵم وەرە ژووری سەرەوە! براکەم یەکسەر ڕاپێچمی کرد و چووینە دادگا و سکاڵای لەسەر زڕباوکم تۆمار کرد.

ئەو پزیشکە داوای لە دایکان و باوکان کردووە، بە وردی گوێ بۆ گێرانەوەی منداڵ بگیرێت و ئەو شتانەی باسیان دەکات بە هەند وەربگیرێن و هاوکات ئەو خانمانەی دوای جیابوونەوە بڕیاری هاوسەرگیری دەدەن، دەبێ پلانیان تەنها بۆ ژیانی تایبەتی خۆیان و پەیداکردنی هاوبەشی ژیان نەبێ، بەڵکو ئاییندەی منداڵەکانیشیان لەبەرچاوبگرن.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا