دژەتیرۆری عێراق: ھەماھەنگی باشمان لەگەڵ ھێزەکانی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان ھەیە

کوردستان 05/01/2021

Alternate Text

سەرۆکی دەزگای دژەتیرۆری عێراق ڕایگەیاتد، ھەماھەنگیی باشمان لەگەڵ سەرجەم ھێزە ئەمنییەکاندا ھەیە لەنێویاندا ھێزەکانی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان".

عەبدولوەھاب ساعدی سەرۆکی دەزگای دژەتیرۆری عێراق، رایگەیاند،  کە  ھەماھەنگیی باشیان لەگەڵ سەرجەم ھێزە ئەمنییەکاندا ھەیە لەنێویاندا ھێزەکانی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان و جەختیشی دەکاتەوە لەسەر ئەوەی تیرۆریستانی داعش توانای ئەوەیان نەماوە کە سەقامگیری ئەمنی عێراق تێکبدەن.

عەبدولوەھاب ساعدی لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی عێراق باسی لەوەکردووە کە کاریگەری ھێرشی تیرۆریستانی داعش لە عێراق زۆر سنووردرابوو و وتی "ھێزەکانی دژەتیرۆر لە ئۆپەراسیۆنێکدا کە لە ناوچەکانی بادوش و عەین جەحش سەربە پارێزگای نەینەوا ئەنجامیانداوە، ٥٠ تیرۆریستی بەناو ویلایەتی دیجلە سەربە داعش کوژراون".

راشیگەیاند، کە دەزگای دژەتیرۆری عێراق، ستراتیجیەکی بۆ پێنج ساڵی داھاتوو لەژێر رۆشنایی شارەزاییانی سەربازیی بۆ رێکخستنەوەی ھێزکانی دژەتیرۆر و  پاراستنی کۆمەڵگە لە بیری توندئاژۆیی داناوە.
سەرۆکی دەزگای دژەتیرۆری عێراق ئاشکراشیکرد، کە ھێزەکانی دژەتیرۆر لەسەرجەم ناوچەکانی عێراق بڵاوکراونەتەوە و گوتی: "ھەماھەنگیی باشمان لەگەڵ سەرجەم ھێزە ئەمنییەکاندا ھەیە لەنێویاندا ھێزەکانی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان".

عەبدولوەھاب ساعدی تیشکی خستەسەر ئەوەی کە دەزگای دژەتیرۆر، داتا و زانیاری ھەیە سەبارەت بە بوونی سەرکردەکانی داعش لەناوە و دەرەوەی عێراق.

عەبدولوەھاب ساعدی جەختیکردەوە لەسەر ئەوەی کە ئامانجکردنی نێردەکانی دیپلۆماتی لە عێراق، لە لایەن ھەموو لایەنەکانەوە ئیدانەکراوە و وتی "ئۆمێد دەکەین کە ئامانجکردنی نێردەکانی دیپلۆماتی لە عێراق دووبارە نەبێتەوە، چونکە کاریگەری خراپی لەسەر رەوشی ئەمنی و ناوبانگی عێراق  لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دەبێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا