به‌ڕێوەبه‌رایەتی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم له‌باره‌ی دروستبوونی وشكه‌ساڵی له هه‌رێمی كوردستان ڕوونكردنه‌وه‌یەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، هێشتا زووه بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار له‌باره‌ی هه‌بوونی وشكه‌ساڵی له‌ئه‌مساڵدا بدرێت.
فازڵ ئیبراهیم به‌ڕێوەبه‌ری گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌وه‌ی باران بارین له ئه‌مساڵدا دواكه‌وت و به پێی ئه‌و ئامارانه‌ی له‌به‌ر ده‌ستماندان ده‌توانین بڵێین وه‌رزی باران بارینی ئه‌مساڵ به به‌راورد به ساڵانی ڕابردوو جیاوازه.
فازڵ ئیبراهیم باسی له‌وە‌كردووه، ئه‌مساڵ به‌ڕێژه‌یه‌كی كه‌میش بێت باران باریوه و پێشبینی ده‌كه‌ن له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌وه زستان خۆی نوێبكاته‌وه به‌هاتنی شه‌پۆلێكی به‌فر و باران بۆ ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێم.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه به‌ڕێوەبه‌ری كه‌شناسی هه‌رێم هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه كه ئه‌م ساڵ وشكه‌ساڵی ده‌بێت وتی ( هێشتا وه‌رزی باران بارین ماوه ).