مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاتدووە، کە نابێت
کارمەندانی سوپا و دەزگا ئەمنییەکان، بە هیچ شێوەیەک لێدوان بۆ دەزگاکانی
ڕاگەیاندن بدەن، تەنها بە ڕەزامەندی خودی خۆی نەبێت.
سکرتێری مسەفا کازمی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق نوسراوێکی
ناو براوی بڵاوکردەووەتەوە ، ئاماژە بەوە دەکات، لێدوان و دەرکەوتنی هەموو
کارمەندانی دەزگا سەربازی و ئەمنییەکان بە هەموو شێوەیەک قەدەغە، کە نابێت هیچ
لێدوان و چاوپێکەوتنێک بکەن لەگەڵ هیچ دەزگایەکی میدیاییدا، بەو پێیەی لێدوان و
قسەکانیان کاریگەریی دەبێت لەسەر ئاسایشی نیشتیمانی عێراق.
ئەوەشی تێدا هاتووە، بۆ هەر لێدوان و قسەکردنێک
پێویستە مۆڵەت و رەزامەندی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان وەربگیرێت.
ئەمەش لە دوای ئەوە هات ، لێدوان و
هەڵویستی لێپرسراو و کارمەندای دەزگا ئەمنییەکان هەڵویستی جیاجیای بەدوای خۆیدا
دەهێنا و ببووە مایەی ناکۆکی لەناو پێکهاتەی دەزگا ئەمنییەکاندا.