وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین ڕایگەیاند، پێویسته ته‌واوی لایه‌نه‌كان له
كه‌مترین ماوه‌دا ئه‌مریكا ناچار بكه‌ن بگه‌ڕێته‌وه رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ
ئێران.
هوا چونیانگ وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی
چین، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له په‌كینی پایته‌خت رایگه‌یاند "پێویسته
ته‌واوی لایه‌نه‌كان له كه‌مترین ماوه‌دا ئه‌مریكا ناچار بكه‌ن بگه‌ڕێته‌وه
رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران".
هوا به ئاماژدان به‌وه‌ی كه پێویسته
ئه‌مریكا "به‌بێ مه‌رج" ته‌واوی سزاكانی سه‌ر ئێران هه‌ڵبگرێت، وتی
"بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ رێككه‌وتننامه‌كه پێویسته سه‌ره‌تا هه‌نگاوی پێویست
بندرێت و زه‌مینه‌سازی بۆ بكرێت. چین داوا له ته‌واوی لایه‌نه‌كانی به‌شدار له
رێككه‌وتننامه‌كه ده‌كات كه به نه‌رمی مامه‌ڵه بكه‌ن و بۆ به‌رده‌وامیدان به
رێككه‌وتننامه‌كه هاوڕا بن و دوور بكه‌ونه‌وه له هه‌ر جۆره كارێك كه ده‌بێته
هۆی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی گرژییه‌كان".
ئەمەش لە کاتێکدایە ئیدارەی ترەمپ لە
ڕێککەوتنى ئەتۆمی ئێران کشایەوە و سزای توندی ئابوری بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاند و پەیوەندییەکانی هەردووڵا لە ئاستى
ڕوودانی شەڕی سەربازی گرژى تێکەوتووە.