هه‌ریه‌كه له وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و ته‌ندروستی هه‌رێم، ڕێكاری تایبه‌تیان بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ ئاماده‌كردووه و چاوه‌ڕوانی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌ی كۆرۆنان بۆدهستپێكردنی ڕێكاره‌كان.
د. ئاسۆ حه‌وێزی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم له لێدوانێكیدا ڕایگه‌یاند، هه‌ریه‌كه له‌وه‌زاره‌ته‌كانی ته‌ندروستی و ناوخۆ ڕێكاری تایبه‌ت به‌خۆیان ده‌بێت بۆڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بۆ جێبه‌جێكردنی ڕێكاره‌كان چاوه‌ڕوانی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای ڕووبەڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆناین كهوابڕیاره له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ئه‌نجام بدرێت.
ئه‌مه‌ش له‌دوای ئه‌وه‌دێت كه هه‌ریه‌كه له‌وڵاتانی دراوسێی هه‌رێم " ئێران و توركیا " تۆماركردنی چه‌ند حاڵه‌تێكیان له ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ ڕاگه‌یاند و هۆشداریان دا به‌هاوڵاتیانی وڵاته‌كانیان.