به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ڕایگەیاند، لە سبەینێوە دابەشکردنی ئاو لە ناو شاردا ئاسایی دەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ڕایگەیاند، دابەشکردنی ئاو لەهێڵی دووی ئاوی دوکان سلێمانی دەستی پێکردەوە تا سبەینێ 6/1/2021 دابەشکردنی ئاو ئاسایی دەبێتەوە.
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت ئەمرۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی، ڕاگرتنی ئاوی له‌چەند گەڕەکێکی شاری سلێمانی و چه‌مچه‌ماڵ و شۆڕش و ئه‌ڵڵای و ته‌كیه و پیره‌مه‌گروونی به‌هۆی بڕانی كاره‌با له‌هێڵی دوكان سلێمانی ڕاگه‌یاند.