كۆمپانیای سامسۆنگی كۆری هه‌ژه‌ندێك ( سوپڕایزێك )ی بۆ به‌كاربه‌رانی ئاماده‌كردووه، كه‌خۆی ده‌بینێته‌وه له‌خستنه بازاڕی مۆبایلێكی زیره‌ك به‌چه‌ند تایبه‌تمه‌ندیه‌كی جیاواز.
میدیاكانی تایبه‌ت به ته‌كنه‌لۆژیا ڕایانگه‌یاند، كۆمپانیای سامسۆنگی كۆری یه‌كه‌م هه‌ژه‌ندی ( سوپڕایزی ) خۆی بۆبه‌كاربه‌رانی له ساڵی نوێ‌دا ئاماده‌كردووه له‌جۆری گالاكسی ئێس 21 و گالاكسی ئێس 21 ئه‌ڵترا و گالاكسی ئێس 21 پڵه‌س وا بڕیاره له‌ڕۆژی 14ی ئه‌م مانگه بكه‌وێته ده‌ست به‌كاربه‌رانی.
به‌پێی چه‌ند وێنه‌یه‌كی پێشبینیکراو مۆبایله نوێیه‌كه‌ی كۆمپانیای سامسۆنگ كه له‌تویته‌ر بڵاوبووه‌ته‌وه به دوو پڕۆسێسه‌ر له‌جۆره‌كانی ( Exynos 2100 ) و ( 888 سناپ دراگۆن ) ده‌كه‌وێته بازاڕه‌كانی جیهانه‌وه كه چاوه‌ڕوانده‌كرێت به‌رهه‌مێكی سه‌ركه‌وتووی ئه‌و كۆمپانیایه بێت.
كۆمپانیای سامسۆنگ له‌ساڵی 1938 ه‌وه بۆبه‌رهێنانی بابه‌ته ئه‌لیكترۆنیه‌كان له‌كۆریای باشور دروستبووه و ساڵ به‌ساڵ به‌به‌رهه‌می نوێ ڕكابه‌ری كۆمپانیا جیهانیه‌كان ده‌كات.