د. یاد نەقشبەندی: كێشه‌ی پاره‌ی شه‌ش مانگی خۆبه‌خشانی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا چاره‌سه‌ركرا
به‌ڕێوەبه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی هیوا ڕایگه‌یاند،كێشه‌ی پاره‌ی شه‌ش مانگی خۆبه‌خشانی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا چاره‌سه‌ركراوە.
د. یاد نەقشبەندی به‌ڕێوەبه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی هیوا ڕایگه‌یاند، "له‌دوای ده‌ستبه‌كاربونیان وه‌ك به‌ڕێوەبه‌ری نه‌خۆشخانه‌كه هه‌وڵی ته‌واوماندا بۆ چاره‌سه‌ركردنی پاره‌ی خۆبه‌خشانی نه‌خۆشخانه‌كه‌مان و به‌سوپاسه‌وه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه بڕیاری چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه درا."
به‌ڕێوەبه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی هیوا له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌فه‌سیبوك، نوسراوێكی فه‌رمی وه‌زاره‌تی دارایی بڵاوكردوه‌ته‌وه كه تێیدا بڕیار له‌سه‌ر خه‌رجكردنی بڕی (55 ملیۆن و 25 هه‌زار )ی مانگانه دراوه بۆخۆبه‌خشانی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا و كارمه‌ندانی تاقیگه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شۆڕش.
له‌نوسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایدا ئاماژه به‌وه‌كراوه، كۆی گشتی بودجه‌كه بڕی ( 657 ملیۆن و 93 هه‌زارو 750 ) دیناره و خه‌رجكردنی ئه‌م بڕه‌پاره‌یه بۆ شه‌ش مانگ له‌ڕێكه‌وتی ( 1/7/2021 كه‌وه بۆ 31/12/2021) ده‌بێت.