Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئه‌مریكا سزای نوێی به‌سه‌ر ئێراندا سه‌پاند

جیهان

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا، بڕیاری سه‌پاندنی چه‌ند سزایه‌كی نوێ به‌سه‌ر چه‌ند كۆمپانیایه‌كی ئێرانی و چینیدا سه‌پاند.
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا به‌پشتبه‌ستن به‌بڕیاری 13 هه‌زارو 871 بۆڕێگری له‌به‌ده‌ست هێنانی داهات له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئێرانه‌وه‌ سزای به‌سه‌ر 12 كۆمپانیای ئێرانی و كۆمپانیایه‌كی چینی و سێ نوێنه‌ری بیانیدا سه‌پاند.
به‌پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك، ئه‌و 12 كۆمپانیایه‌ به‌رهه‌مهێنه‌ری ئاسن و كانزای دیكه‌ن به‌ڵام ڕاسته‌وخۆ داهاتیان ده‌چێته‌ ده‌ستی به‌رپرسانی ئێران ، هاوكات سزای سه‌ر كۆمپانیا چینیه‌كه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌بووه‌ كه‌ ئامێری گه‌رم كردن و ئاسن توانه‌وه‌ی گه‌یاندووه‌ته‌ ده‌ستی ئه‌و 12 كۆمپانیا ئێرانییه‌.

ئه‌مه‌ش له‌دوای ئه‌وه‌دێت له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریكا له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپه‌وه‌ له‌ ڕێكه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی چوه‌ده‌ره‌وه‌ و ڕۆژ به‌ڕۆژ ئه‌مریكا سزای نوێ به‌سه‌ر ئێراندا ده‌سه‌په‌نێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP