وا بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان لەبارەی چەند پرسێکەوە کۆببێتەوە کە گرنگترینیان دەنگدانە لەسەر وەزیری نوێی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان.
وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە کاتژمێر ١١ی بەیانی. پەرلەمانی کوردستان کۆبێتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا دەنگ لەسەر وەزیری نوێی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دەدرێت، کە کەمال ئەتروشی کاندیدە بۆ پۆستەکە و لەلایەن مەسرور بارزانیەوە بەربژێرکراوە.
کەمال ئەتروشى لە ساڵى 1955 لەدایک بووە، خاوەنى بڕوانامەى بەکالۆریۆسە لە جیۆلۆجیدا کە لە زانکۆى بەغدا لە ساڵى 1975 بەدەستیهێناوە، نزیکەی چوار دەیەیە لە بواری جیۆفیزیای نەوتدا کار دەکات و پسپۆڕە لە بوارەکەدا.