مریشکی سەربڕاوی خۆماڵی لە هاوردەکراوی نایاسایی جیادەکرێتەوە

کوردستان 06/01/2021

Alternate Text

بێگەرد تاڵەبانی رایگەیاند، بە مەبەستی پارێزگاریکردن لە بەرهەمی خۆماڵی، بۆ لەمەدوا ستیکەر و باڕکۆد و لۆگۆی وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بەرهەمی مریشكی سەربڕخانەکانی هەرێم دادەنرێت.
بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا بڵاویکردووەتەوە، لەپێناو پاراستنی بەرهەمی ناوخۆ و بەگەڕخستنەوەی سەربڕخانەکان و بەرهەمەکانیان بۆ هەرێمی کوردستان و ناوەڕاست و خواروی عێراق و جیاکردنەوەی لە بەرهەمی هاوردەکراوی نایاسایی ئیدی لۆگۆ و ستیکەر و باڕکۆدی وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر مریشکە سەربڕاوە خۆماڵییەکان دادەنرێت.
ناوبراو راشیگەیاند، لە پێناو جێبەجێکردنی ئەو هەنگاوە، لە ڕێگەی پرۆژەیەکی فراوان لەگەڵ کۆمپانیایەک رێککەوتووین کە ئامادەکاریی و ڕێکارە یاساییەکانی گرتووەتەبەر.
لە بارەی سودی ئەو باڕکۆدانەوە وەزیری کشتوکاكی هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد، هاوڵاتیان لە ڕێگەی سەیرکردنی سیستەم و باڕکۆدەکان هەر ڕەخنەیەکیان هەبێ لە بارەی کوالێتی و نرخی مریشکەکان دەتوانن ڕاستەوخۆ  بیگەیەننە دیوانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا