لە میانەی پێکهێنانی کابینەکەیدا، جۆ بایدن پۆستی کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقیا دەداتە برێت مەکگۆرک.
دوای ئەوەی جۆ بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا توانی لە هەڵبژاردنەکاندا سەرکەووتوو بێت بەسەر دۆناڵد ترەمپدا، لە ئێستادا سەرقاڵی پێکهێنانی کابینەکەیەتی و تا ئێستا چەند پۆست و وەزارەتێکی پڕکردووەتەوە، کە لە دواییاندا پۆستی بەرپرسی کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقیا بوو و ئەو پۆستەی بە برێت مەکگۆرک پڕکردەوە.
برێت مەکگۆرک لە دایک بووی ساڵی ١٩٧٣-یە و پێشتر لە کابینەکانی بوش و ئۆباما و ترەمپدا پۆستی ئەمنی هەبووە و شارەزایەکی زۆری هەیە، کەسایەتییەکی دیپلۆماتکار و ئاکادیمییە و بەشی یاسای تەواو کردووە.