هاوڕێ مەلا ستار رایگەیاند،" پێموانییە ئەو کەسەی
کاندیدکراوە بۆ پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەکان ھیچ دەسەڵاتێکی حەقیقی بدرێتی تا
بتوانێت شەفافیەت لە پرۆسەی نەوتی هه‌رێمی كوردستاندا دروست بکات، بۆیە دەنگی
پێ نادەم ".
هاوڕێ مەلا ستار، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە
پەرلەمانی کوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووک رایگەیاندووە، دەنگ بەو
کەسە نادەم کە کاندیدکراوە بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەکان، چونکە
هیچ دەسەڵاتێکی حەقیقی پێ نادرێت لە دەرھێنان، به‌ڕێوه‌بردن، ھەناردەکردن، فرۆشتن،
گرێبەستەکان و دورخستنەوەی کۆمپانیا سێبه‌ره‌كانی حزب لە بواری نەوتدا.
ناوبراو راشیگەیاندووە، ناتوانێت به‌و دۆكۆمێنت و
به‌ڵگانه‌شدا بچێته‌وه كه یاریده‌ده‌ری ئێستای سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ كاروباری نه‌وت
و غاز و وزه و وه‌زیری پێشووی سامانه سروشتییه‌كان لێی به‌ئاگایه.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ناشتوانێت رێگه چاره‌یه‌ك
بدۆزێته‌وه بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی له‌سه‌ر نه‌وت و سامانی سروشتی.
هاوکات، ئەوەشیخستووەتەڕوو،" لەکاتی متمانە بەخشین بەم کابینەیە، سەرباری
رێکەوتنەکانمان، به‌ڵام زیاتر لە ١٠ ئەندامی پەرلەمانی پارتی دەنگیان بە تیمی
حکومی ئێمە (یەکێتی) نەبەخشی، بۆیە سبەی بە دەرفەت دەزانم ئەو هەڵە
سیاسییەیان بەبیر بهێنمەوە ".