فراکسیۆنی گۆڕان لەبارەی دەنگدان بە کەمال ئەتروشی هاتە دەنگ

کوردستان 06/01/2021

Alternate Text

لە میانەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا،، سەرۆکی فڕاکسیۆنی گۆران لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، کاندیدی پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەکان کەسێکی بە ئەزموونە.

ئەمڕۆ لە چوارشەممە ٦ی کانوونی دووەم، پەرلەمانی کوردستان دەنگ لەسەر پێدانی پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەکان بە کەمال ئەتروشی دەدات و لەو بارەیەوە سەرۆکی فڕاکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمان وتی، پێشتریش جەختیان کردووەتەوە لەسەر پڕکردنەوەی ئەو پۆستە و کەمال ئەتروشی کە کاندیدی پۆستەکەیە بە کەسێکی خاوەن ئەزموون ناودەبات.

وتیشی لەلایەن بزوتنەوەوە هەر ١٢ پەرلەمانتارەکەمان ئاگادارکراوینەتەوە بە دەنگدان لەسەر پۆستی وەزیری سامانە سروشتیەکان و هەر پەرلەمانتارێک دەنگ نەدات پێشێلی رێکەوتنی پێکهێنانی حکومەتی کردوە و لە هەمان کاتدا پابەند نییە بە بزوتنەوەی گۆڕان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا