مستەفا کازمی رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەمریکا
زیاتر لە نیوەی هێزەکانی لە عێراق دەکشێنێتەوە.
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە
درێژەی لێکتێگەیشتنە ستراتیژییە بەردەوامەکانمان لەگەڵ ئەمریکا، لە چەند
رۆژی داهاتوودا زیاتر لە نیوەی هێزەکانیان لە عێراق دەکشێننەوە، بەوەش تەنها چەن
سەد سەرباز و راهێنەرێکیان بە مەبەستی هاوکاریکردنمان لە رووی راهێنان، ئامادەکردن، بڕچەککردن لە وڵاتەکە
دەمێننەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، رێگە نادەین خاکی عێراق ببێتە مەیدانی
شەڕی وڵاتانی جیهانی و هەرێمی.
لە ئێستادا نزیکەی سێ هەزار سەربازی ئەمریکی لە نێۆ خاکی
عێراقدا ماون و هاوکاری هێزە عێراقییەکان دەکەن، بە وتەی مستەفا کازمی، سەرۆک
وەزیرانی عێراق، لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەو ژمارەیە بۆ چەند سەد سەربازێک
کەمدەبێتەوە.