پەرلەمانی کوردستان بە دەنگی ٨١ پەرلەمانتار کەمال ئەتروشی کاندیدی پارتی بۆ پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەکانی
هەرێم پەسەندکرد.
بو گوێرەی زانیارییەکانی BMC، ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان بە کۆی ٨١ دەنگ کەمال ئەتروشی وەک وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم دیاریکرد.
لە کۆبوونەوەکەی پەرلەماندا، ٤٥ ئەندامی فراکسیۆنی پارتی، ١٧ ئەندامی فراکسیونی یەکێتی و ٧ ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان و ئەندامێکی سەربەخۆ دەنگیان بە کەمال ئەتروشی داوە.
هاوڕێ مەلا ستار، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووک رایگەیاندووە، دەنگ بەو کەسە نادەم کە کاندیدکراوە بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەکان، چونکە هیچ دەسەڵاتێکی حەقیقی پێ نادرێت لە دەرھێنان، بهڕێوهبردن، ھەناردەکردن، فرۆشتن، گرێبەستەکان و دورخستنەوەی کۆمپانیا سێبهرهكانی حزب لە بواری نەوتدا.
هاوکات، شیرین ئەمین، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کورستان رایگەیاند، لەبەر ئەوەی هێچ شەفافییەتێک نییە لە وەرزارەتی سامانە سروشتییەکان ئامادە نیم متمانەی ١٤ هەزار دەنگی خوشک و برایانم بە وەزیرێک بدەم کە داهاتی نەوتەکەمان بخاتە خزمەتی خۆیەوە.
ئەو ئەندامانەی دەنگیان بە وەزیری سامانە سروشتییەکان نەداوە پێکهاتوون لە چوار ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی، چوار پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان، فراکسیۆنی کۆمەڵ و فراکسیۆنی نەوەی نوێ و فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی.