ئەمڕۆ لە میانەی چالاکییەکانی پۆلیسی دارستانی گەرمیان، چەند راوچیەک تەقە لە ئەندامانی پۆلیسی دارستان کرد و رائیدێکیش بەهۆیەوە برینداربوو.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٦ی کانوونی دووەم، بە گوێرەی زانیارییەکان، لە میانەی کار و چالاکی بنکەی پۆلیسی دارستانی سەنگاو و گەڕان بەدوای راچییدا لە سنورەکە، چەند راوچیەک کە کارەکانیان ئاشکرا دەبێت تەقە لە ئەندامانی پۆلیسی دارستانی سەنگاو دەکەن و لە ئاکامدا بەرپرسی بنکەکە کە پلەی رائیدا بە گوللە دەپێکرێت و بریندار دەبێت.
ئەوەش هاتووە، بەمەبەستی چارەسەرکردنی بریندارەکە، دەستبەجێ گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی چەمچەماڵ بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست.