داوای ئازادکردنی فەرماندە سەربازییەکانی رژێمی سەدام حسێن دەکرێت

عێراق 06/01/2021

Alternate Text

ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکدا، هاوپەیمانی هێزە عێراقییەکان رایانگەیاند، بۆ گەڕاندنەوەی شکۆ بۆ سوپای عێراق، پێویستە ئەو فەرماندانەی لە ساڵی ٢٠٠٤ دەستگیرکراون ئازاد بکرێن.

ئەمڕۆ چوارشممە ٦ی کانووی دووەم، هاوپەیمانی هێزە عێراقییەکان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، لە یادی ١٠٠ ساڵەی دامەزراندنی سوپای عێراقدا، داوا دەکەین ئەو فەرماندانەی لە کاتی رووخانی رژێمی بەعس دەستگیرکراون ئازاد بکرێن.

ئەوەش هاتووە کە ئەو فەرماندانە بە سیمبوڵی دەستپاکی و وەفاداری بۆ عێراق دەناسرێن و جەخت دەکەینەوە لە ئازادکردنیان، لەگەڵ ئەوەی هەندێکیان دەستگیرکراون هەندێکی دیکەیان کە وڵاتانی دیکە پەناهەندەن و دوورن لە سەرەتاییترین مافەکانیان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا