ئەندامێکی کۆنگرێس دوای دوو هەفتە لە بەکارهێنانی پێکوتەی کۆرۆنا توشی ڤایرۆسەکەبوو

جیهان 06/01/2021

Alternate Text

ئەندامێکی کۆنگرێسی ئەمریکا رایگەیاند،" دوای دوو هەفتە لە بەکارهێنانی ژەمی یەکەمی ڤاکسینی کۆرۆنای کۆمپانیای "فایزەر"، توشی پەتاکە بووم ".
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٦ی کانوونی دووەم، کیڤین بڕادی، ئەندامی کۆمارییەکان لە کۆنگرێسی ئەمریکا لە تویتێکدا رایگەیاند،" لە رۆژی ١٨ی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو ژەمی یەکەمی پێکوتەی کۆرۆنای کۆمپانیای "فایزەر"م بەکارهێنا، ئەمڕۆ لە لایەن پزیشکی ئەنجومەنی نوینەرانەوە ئاگادارکرامەوە کە لە ئەنجامی پشکنینەکان دەرکەوتووە توشی کۆرۆنا بوومە، لە ئێستاشدا لە ماڵەوە خۆم کەرەنتین کردووە ".
لە ماوەی رابردوودا حکومەتی ئەمریکا رەزامەندی لەسەر بەکارهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنای هەردوو کۆمپانیای "فایزەر و مۆدێرنا" دەربڕی.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

مێرمنداڵێک لە رووباری سیروان خنکا

کوردستان 56 خولەک پێش ئێستا

روونکردنەوەیەک لە ئاسایشی سلێمانییەوە

کوردستان 4 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا