بەگوێرەی ماڵپەرە ئەمریکییەکان، هاوسەرگیرییەکەی کیم کارداشیان لەگەڵ کانیێ وێست گەیشتووەتە کۆتایی.
چەند سەرچاوەیەک بە ماڵپەڕی page six ئەمریکییان راگەیاندووە، هاوسەرگیری کارداشیان و وێست گەیشتووەتە کۆتایی، بەو مەبەستەش کارداشیان پارێزەرێکی گرتووە بۆ رایی کردنی مامەڵەی جیا بوونەوەکەی.
سەرچاوەکە ئەوەشی وتووە چەند جارێکە کارداشیان بەبێ ئەنگوستیلەی هاوسەرگیرییەکەی بینراوە و لە بەرامبەردا کانیێ وێست لە کاتی بەسەربردنی پشووی سەری ساڵدا لە کێڵگەیەکی تایبەت بە خۆی لە ویلایەتی وایۆمینگ بەتەنها ماوەتەوە پشووەکەی لەگەڵ خێزانەکەی بەسەر نەبردووە.
شایەنی باسە کیم کارداشیان تەمەنی ٤٠ ساڵە و ئەستێرەیەکی دیاری بواری هونەری و نمایشی جل و بەرگە لەگەڵ وێست خاوەنی چوار مداڵن پێکەوە.
کانیێ وێست یەکێکە لە گۆرانیبێژ و راپەرەکانی ئەمریکا، لە کاتی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا خۆی بەربژێر کرد و بەرێژەیەکی بەرچاو دەنگی بەدەستهێنا.