لەمەراسیمی یادی دامەزراندنی سوپای عێراق ئاماژە بە رۆڵی پێشمەرگە نەکرا

کوردستان 06/01/2021

Alternate Text

ئەندامێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، سەرباری رۆڵ و قوربانییەکانی پێشمەرگە لە دامەزراندنی سوپا و جەنگ لە دژی تیرۆر، ئەمڕۆ لە مەراسیمی دامەزراندنی سوپای عێراق هیچ ئاماژەیەک بە رۆڵی هێزی پێشمەرگە نەکرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٦ی کانوونی دووەم، ناسڕ هەرکی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، هەرچەندە کورد رۆڵێکی باڵای هەبوو لە دامەزراندنی سوپای نوێ عێراق و پارێزگاریکردن لە بەشێکی زۆری خاکی ئەو وڵاتە، بەڵام هەندێک لایەنی شۆڤێنی لە عێراق رۆڵی پێشمەرگەیان لەبەرچاو نییە.
ناوبراو راشیگەیاند، سەرباری ئەوەی هێزی پێشمەرگە بەشێکە لە سیستەمی بەرگری لە عێراق، بەڵام لە پرۆژەی بودجەی ٢٠٢١ هیچ بڕێک بۆ هێزی پێشمەرگە دیارینەکراوە، ئەمەش لەکاتێکدایە زیاتر لە نۆ ترلیۆن دینار بۆ سوپا و زیاتر لە سێ ترلیۆنیش بۆ حەشدی شەعبی دیاریکراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا رێژەی کورد لە نێو سوپای عێراقدا کەمترە لە ٢٪.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا