چاو یەکێکە لەو ئەندامانەی جەستەمان دەبێت بە بەردەوامی پارێزگاری لێبکرێت، بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە باشترین ئەو خۆراکانەی کە تەندروستی چاو دەپارێزن بخورێن.
هەشت خواردن کە تەندروستی چاو دەپارێزێت:
یەک/ گۆشتی ماسی
گۆشتی ماسی بەتایبەت ماسی تونە ، سەردین ، ماکریل ، چاوەکان دەپارێزێت لە کزبوون بەهۆی تەمەنەوە، هەروەها ماددەی ئۆمێگا 3 کە لەڕۆنی ماسیدا هەیە یارمەتی دەرە بۆ بۆ بەهێزکردنی پەردەکانی چاو و تۆڕی چاو بۆیە خواردنی ماسی هەفتەی دوو جار زۆر گرنگە.
دوو/ هێلکە
هێلکەی کوڵاو دەوڵەمەندە بە مادەکانی ئاسن و ڤیتامینەکان، جگە لەهەبوونی دژە ئۆکسانەکان وە ئەو ماددانەی چاو دەپارێزێت لە لێڵ بوونی هاوێنەی چاو و کزبوونی تۆڕی چاو.
سێ/خواردنی سەوزە
توێژینەوەکان سەلماندویانە کە سەوزە بەتایبەت خەس ، سپێناخ، کەرەوس ، جەرجیر ،بڕۆکۆلی چاو بەهێزدەکەن لەبەرهەبوونی رێژەیەکی زۆر لە دژەئۆکسانەکان وەک لیوتین، زیاکسانسین کەوا چاو دەپارێزن لە تێکچونی چەقی تۆڕی چاو وەتەم بونی هاووێنەی چاو.
چوار/ خواردنی گێزەر
گێزەر سوودی زۆری هەیە بۆ چاو ئەوەش لەبەر هەبوونی ڕێژەیەکی زۆرلە خواردەمەنیەکان لەناوی بەتایبەت ڤیتامین A کەچاودەپارێزێت لە نەخۆشی شەوکوێری هەروەها بوونی ماددەی بێتاکارۆتین لەناویدا کە تۆڕی چاو بەهێز دەکاو دەیپارێزێت لە سست بوون.
پێنج/ خواردنی سیر
سیر پێویستە بۆ تەندوستی چاو ئەویش لەبەر هەبوونی ڕێژەیەکی زۆر لە ماددەی گۆگرد و لیسیسین کە هەردووکیان پارێزگاری چاودەکەن لەتوشبوونی بە ئاوی سپی و کزبوون بینین.
شەش/ تو كێوی (بلوبێری)
بلوبێری چاوبەهێزدەکات بەهۆی بوونی ماددەی لیوتین لەناویدا کە چاو دەپارێزێت لە تیشکە خراپەکانی ناو تیشکی ڕۆژ و ڕووناکی بەهێز.
حەوت/ خواردنی چەرەسات
بادەم، گازوو، سنوبەر، بندوق ، گوێز و فستق عبید رێژەیەکی زۆر ترشە چەوریەکانی تێدایە وەکو ئۆمێگا 3 وەڕێژەیەکی زۆری ڤیتامینات و کانزاکانی تێدایە کە ئەو مادانە چاو دەپارێزی لە ووشک بوون و لە جۆرەها نەخۆشی و یارمەتی دەرە بۆ بینین.
هەشت/ خواردنی پەتاتە/
پەتاتە دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکان و کانزاکان بێجگە لە هەبوونی بێتاکارۆتین کەیارمەتی دەرن لەبەهێزکردنی ماسولکەکانی چاو.
د. ئاری ساڵەیی
پسپۆڕی چاو