رێواز فایەق رایگەیاند، لەبەر ئەوەی شەڕ و ئالۆزی لە نێوان پەرلەمانتاران
روونەدات، هەموو کات خۆم کردووە بە قوربانی و بەهۆیەوە رووبەڕووی رەخنەی توند بوومەتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٦ی
کانوونی دووەم، رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی گرژییەکانی نێو
پەرلەمان رایگەیاند، ئەو رووداوانە مایەی نیگەرانییە بۆ هەموومان و داوای لێبوردن
لەوانە دەکەم کە لەو کردەیە زیانیان بەرکەوتووە، لەبەر ئەوەی شەڕ و ئالۆزی لە نێوان پەرلەمانتاران
روونەدات هەموو کات خۆم کردووە بە قوربانی و بەهۆیەوە رووبەڕووی رەخنەی توند بوومەتەوە
.
ناوبراو راشیگەیاند، هەفتەی
داهاتوو لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆدەبینەوە بۆ ئەوەی لەسەر میکانیزمێک بۆ
کەمکردنەوەی گرژییەکان رێکبکەوین.
ئاماژەی بەوەشکرد، دیاریکردنی
وەزیری سامانە سروشتییەکان لەسەر داوای لایەنە بەشداربووەکانی حکومەت بووە و پێیان
وابووە کە ناکرێت پۆستی ئەو وەزارەتە بە بەتاڵی بمێنێتەوە، لە کاتێکدا بەشێکی زۆری
کێشەکانمان پەیوەندی بە دۆسیەی نەوتەوە هەیە.